٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٢٤
ڕوانگەی ڕێبەریی : وەزارەتی ئیتلاعات ، چاوی بێداری نیزامی ئیسلامی

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەمە لە چاوپێکەوتنی وەزیر و جێگران و بەڕێوەبەرانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بنەما و ئاڕاستەکانی شۆڕشی ئیسلامی دەبێ بە تەواوەتی لەم وەزارەتخانەیەدا بپارێزرێن فە رمووی وەزارەتی ئیتلاعات توێکڵی سەختی نیزامی کۆماری ئیسلامیە و بە هیچ جۆر نابێ سست بکرێت .

حەزرەتی  ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران  سەرکەوتن و بەردەوام بوونی  ئینقلابی  ئیسلامی لە گرێوی  پاراستنی   ئیمان   زانی.

حەزرەتی  ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران    فەرمووی  بەدی  هێنانی  هێڵی  مەودا  لە  گەڵ   سەرووی  لایەنی   ئیستکبار  واتە  ئەمریکا  لە  گرینگترین  بنەماکانی    ئیمام  خومەینی  -ڕە-   بناغەدانەری  کوماری  ئیسلامی  ئێرانەو  ئەم   پرسە   خەم ساردی  و سازش  هەڵناگرێ   .

حەزرەتی  ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران    بە  پێداگری  لەسەر   بەهێز  کردنی   لایەنە  مەعنەوی  و  باوەڕیەکان  لە  وەزارەتی  ئیتلاعاتی  ئێراندا   جەختی  کردەوە  :  ناکام  بوونی  ئیستکباری  جیهانی    لە  هەمبەر  نیزامی  ئیسلامی    سەرەڕای    پیلانی  زۆر  و   و  فێڵ و دهۆی   جۆربەجۆر  کە  لە    ڕۆژی  یەکەمەوە  دژی  شۆڕشی  ئیسلامی  بەکاریان  هێنا  تەنیا  بە  پاڵپشتی  ئیمان   مسۆگەر  بوو   .

بەڕێزیان  بە  ئاماژە  بە  پۆتانسیڵی  باڵای    وەزارەتی  ئیتلاعاتی  ئێران   لە  دارا  بوونی   هێز  و گەنجانی  باوەڕ دار  و شۆڕشگێر  جەختی  کردەوە    نەوەی  نوێ   وەزارەتی  ئیتلاعات   دەبێ  وەک  ڕابردوو   بایخ باوەڕ  و شۆڕشگێڕ  گەشە  بکات  .

  حەزرەتی  ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی  ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران    جەختی  کردەوە    وەزارەتی    ئیتلاعات  لە  هەر  بەشێکدا  کە  دەتوانێ  بنکەیەک  بۆ  بۆسەنانەوە ی   دۆژمن  و  زەبر  وەشاندن  لە  نیزامی  ئیسلامی   بێت  دەبێ  ئدامادە  بێت  و   ئەو  بەشە  وەک  بازنەی  چالاکی  خۆی  بزانێ  .  هێزە  ئاسایشیەکان  لە  هێڵی  پێشەوە  ئامادە  بوون  دوژمنایەتی  کردن  لە  گەڵ  کۆماری  ئیسلامی  ئێران  دوای  37  ساڵ  ڕەهەندگەلێکی    بەربڵاوی  گرتووە  و  هەرچی  کۆماری  ئیسلامی    هێزمەندتر  بێت    ئەو  پیلانانە  زۆرتر    پەرە   دەستێنێ.  سەردەمانێک    پیلانەکان   بە  مەیدانەکانی  شەڕ دا   دەبڕایەوە  بەڵام  ئەمڕۆکە  دۆژمن   بۆ زەبر دان  لە  ئینقلابی   ئیسلامی   ڕووی  کردووەتە  شەڕی  نەرم  لە  ڕەهەندە  جۆراوجۆرەکانی  سیاسی  فەرهەنگی   کۆمەڵایەتی  ئابووری  و  تەنانەت  لە  بواری   هونەر  و  سینەماشدا   .

کنە  کردنە  نێو  کەلتوور  و  مێژووی  نەتەوەکان  و  بێ شۆناس کردنی  نەتەوە  سەربە خۆەکان  ئامرازی  نوێ  دەسەلاتە  ئیستکباریەکان  و  لە س ەرووی  ئەوانەوە    ئەمریکایە .  ئێرانی   ئیسلامی    بە  مێژینە و شۆناسێکی    پڕ  بەردەوام  چەقڵێک  لە  چاوی  دوژمنان  بووە  و  کنە کردنە  نێو  بنچینەی  هێزمەندی  نەتەوەی   سەربەخۆی  ئێران  ئامانجی  ئەمڕۆی  دۆژمنانە  .

  وڵاتێک  ئەمڕۆکە  دەتوانێ  خوازیاری  سەربەخۆیی  بە  واتای   ڕاستەقینەی    بێت  کە    ئاسایشی  پاوجێی  خۆی   لە بوارەکانی  کەلتووری  سیاسی  کۆمەڵایەتی  و  ئابووری  مسۆگەر  بکات  .  بە  سەرنج  لە  گرینگایەتی  ئاسایش  لە  سەردەمی  ئەمڕۆ دا   وەک  بابەتێکی  گرینگ  بۆ  ڕووبەڕوو  بوونەوەی   دوژمنان  حەزرەتی  ئایەتوڵڵا  خامنەیی  جەختیان  کرد    وەزارەتی    ئیتلاعات  لە  هەر  کەرتێکدا  دەتوانێ  بنکەیەک  بۆ  بۆسەی  دۆژمن و زەبردان  لە  نیزامی  ئیسلامی  بێت  دەبێ  ئامادە بێت  و ئەوەی  بە  بەشێک  لە  بازنەی   کاریی  خوی  بزانێت .

 ....

کۆتایی کورتە نامە/310